پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
بڵاوکراوه‌کان
ناونیشان: په‌يپه‌ر - مافى به‌ده‌ستهێنانى زانيارى
کورتە:
بەدەستهێنانی زانیاری بە یەكێك لەمافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ دادەنرێت‌و لەگەڵ دروستبوونی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و لەهەموو رێككەوتنامەكانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ‌و شەفافیەتدا جەختی لەسەر كراوەتەوە، لەوانەش جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤ، كە ساڵی 1948 لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەرچووە. لەماددە نۆزدەی جاڕنامەكەدا باس لەپاراستنی ئازادی رادەربڕین دەكات، وەك ئامرازێك بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت‌و بڵاوكردنەوەی زانیاری لەلایەن دامەزراوە حكومی‌و تایبەتییەكان بۆ رای گشتی بە ئامانجی ئەوەی هەموان لێی سوودمەندبن.
لەدەستوری ساڵی 2005ی وڵاتی عێراقیشدا، مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەماددەی (38)ی دەستوورەكەدا هاتووە، ئەمەش وەك ئاماژەیەكی پۆزەتیڤ‌و باش بۆ شەفافیەت‌و پاراستنی بنەماكانی ئازادی رادەربڕین. 
 لەهەرێمی كوردستاندا، دوای چەند هەوڵ‌و فشارێكی بەشێك لەپەرلەمانتاران‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و دەزگاكانی راگەیاندن توانرا لەبەرواری 5/6/2013 لەدانیشتنی ژمارە (25)ی ئاسایی پەرلەمانی كوردستاندا مافی بەدەستهێنانی زانیاری بەیاسایەك رێكبخرێت، كە خۆی لەبیست‌و دوو ماددەدا دەبینێتەوەو بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی یاساكەی خستۆتە ئەستۆی "دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستاندا".
لەدوا ماددەی یاساكەدا هاتووە كە "یاساكە دوای 90 رۆژ لەدەرچوونی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە"، بەڵام ئەوەی هەیە تائێستا ناوەڕۆكی یاساكە بەپێی پێویست جێبەجێ نەكراوە بە بەڵگەی ئەوەی زۆرێك لەدام‌و دەزگا گشتی‌و تایبەتییەكان نەك هەر راپۆرتی خولی ساڵانەی تێروتەسەل لەبارەی دامودەزگاكانیانەوە بڵاوناكەنەوە، بەڵكو هێشتا زۆرێكیان تەنانەت سایت‌و وتەبێژو كەسی تایبەتیان بۆ پرسی پێدانی زانیاری دیارینەكردووە. 

بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy