پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
پرسى لامه‌ركه‌زى له‌ سيمپۆزيه‌مێكى زانكۆى سۆراندا
7 / 2 / 2019

پرسى لامه‌ركه‌زى له‌ سيمپۆزيه‌مێكى زانكۆى سۆراندا

ئا: KIE

كاژێر 10ى سه‌رله‌به‌يانى رۆژی ٦ی شوباتی ٢٠١٩، لە هۆڵی فاکەڵتی زانست لە کەمپی نوێی زانکۆی سۆران، یەکەی توێژینەوەی یاسایی و سیاسیی لە فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە هەماهەنگی لە گەڵ پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE، سیمپۆزیەمی لامەرکەزی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
له‌ چالاكييه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له‌ یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و قائیمقام و سەرۆک شارەوانی و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی سنووری هەرچوار قەزای سۆران، ره‌واندز، چۆمان و مێرگەسوور، مامۆستا و قوتابیانی زانکۆ ئاماده‌ى سيمپۆزيه‌مه‌كه‌ بوون.
له‌ سەرەتاى چالاكييه‌كه‌دا دکتۆر نەهرۆ زاگرۆس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆى سۆران بۆ کاروباری زانستی وتارێکی پێشکەشکرد و دوای سوپاسکردنی رێکخەرانی سیمپۆزیەم، باسی لە بایەخی ئەو جۆرە چالاکیانە کرد لە زانکۆ لە پێناوی ئەوەی پرسە گرنگەکانی وەک لامەرکەزی کارگێڕی لە لایەن توێژەران و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکانه‌وه‌ تاوتوێ بکرێن.
دواتر كارو به‌رهه‌مه‌كان و ئەنجامی راپرسییەکی چه‌ندايه‌تى، کە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE لە سنووری پارێزگای هەولێر سه‌باره‌ت به‌ پرسى لامه‌ركه‌زى ئەنجامیدابوو، لە لایەن دوو ئه‌ندامى په‌يمانگه‌وه‌ (شکۆفە ئیبراهیم و هەڵشۆ عەبدولفەتاح) پێشکەش کرا. 
پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیەمەکە لە لایەن بەڕێز مامۆستا سالار سوار سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە بردرا و بەڕێزان پرۆفیسۆر کامەران ساڵحی بە ناونیشانی (رۆڵی لامەرکەزی کارگێڕی لە گەشەپێدان، هەڵوەستە کردن لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان)، ئارام جەمال بە ناونیشانی (بە پڕۆژەکردنی لامەرکەزی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان) و مامۆستا ماجدە عەلی بە ناونیشانی (بنەما دەستوورییە هەڵەکان لە بونیادنانی لامەرکەزی سیاسی و لامەرکەزی ئیداری لە عێراق) توێژینەوەکانیان پێشکەش کرد، به‌ر له‌ ته‌واوبوونى پانێلى يه‌كه‌م بەشداربوان گفتوگۆیەکی گەرمیان لەگەڵ توێژەرانی پانێلی یەکەمدا ئەنجامدا.
پانێڵی دووەمى سیمپۆزیەمەکە لە لایەن بەڕێز دکتۆر شاری خالد نانەکەلی مامۆستا لە بەشی یاسا بەڕێوەبردرا و توێژەرانی بەڕێز دکتۆر محەمەد شەهاب بە ناونیشانی (پێشکەوتنی سیستمی ئیداری لە عێراق) و مامۆستا سۆران عەلی بە ناونیشانی (دوانەی پێگەی پارێزگاکان لە رێکخستنی دەستووری و یاسا بەرکارەکان لە چوارچێوەی سیستمی ناوەندیدا) و مامۆستا مەهدی ئەمین بە ناونیشانی (سیستمی فیدراڵی و رۆڵی لە گەشەپێدانی سیاسی لە جیهانی عەرەبی – عێراق وەکو نمونە) توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد و دواتر میوانان و قوتابیان گفتوگۆی زۆریان له‌بارەی بابەتەکه‌وه‌ کرد.


.


بۆ بينينى ديمه‌نێكى چالاكييه‌كه‌، كليكى ئێره‌ بكه‌




کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
جیهان لەبەردەم شەپۆلی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
30 / 10 / 2019
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy