پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
پرسي لامه‌ركه‌زى له‌ سيمينارێكى زانكۆى گه‌شه‌پێداندا
14 / 5 / 2019

پرسي لامه‌ركه‌زى له‌ سيمينارێكى زانكۆى گه‌شه‌پێداندا

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18\4\2019 كاژێر10،30ى پیشنیوه‌رۆ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانى كۆلێژی ياساو ڕامیاری به‌ هاوبه‌شی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ سيمينارێكدا  هه‌ردوو به‌رێزان (د.فه‌لاح مسته‌فا، ئارام جه‌مال) دوو بابه‌تيان له‌باره‌ى (پرسی لامه‌ركه‌زی كارگێڕی) بۆ مامۆستايانی زانكۆو مامۆستایانی كۆلێژو خوێندكارانی یاسا پیشكه‌ش كرد، چالاكييه‌كه‌ له‌لايه‌ن  د.ئوسامه‌ صلاح الدین محمده‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا.

سه‌ره‌تا د. فه‌لاح باسى له‌چۆره‌كانى لامه‌ركه‌زى كرد و دابه‌شى كرد بۆ لامه‌ركه‌زى جوگرافى، لامه‌ركه‌زى وه‌زيفى، لامه‌ركه‌زى سياسى، لامه‌ركه‌زى دارايى و لامه‌ركه‌زى ئابوورى. دواتر باسى له‌ لامه‌ركه‌زى كارگێڕى كردو فۆرم و بنه‌ما سه‌ره‌‌كييه‌كانى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو. دواى ئه‌وه‌ى تيشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ند لايه‌نێكى لامه‌ركه‌زى كارگێڕى، ناوبراو هاته‌ سه‌ر واقيعى هه‌رێمى كوردستان و پرسيارى  ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ئايا سيستمى كارگێڕى له‌‌ هه‌رێمى كوردستاندا لامه‌ركه‌زييه‌؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسياره‌ شه‌ن و كه‌وى به‌ناو ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ياساى ژماره‌ 3ى ساڵى 2009دا كردو چه‌ند بڕگه‌و مادده‌يه‌كى ياساكه‌ى خسته‌ڕوو.

ته‌وه‌رى دووه‌مى سيمناره‌كه‌ له‌لايه‌ن ئارام جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ پێشكه‌شكرا له‌ژێر ناونيشانى (به‌ پرۆژه‌كردنى پرسى لامه‌ركه‌زى له‌هه‌رێمى كوردستاندا). ده‌سپێك ئارام جه‌مال خۆى و رێكخراوه‌كه‌و كۆى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، كه‌ له‌ماوه‌ى رابوردودا له‌بوارى لامه‌ركه‌زى كارگێڕيدا ئاماده‌يان كردووه‌ كه‌ خۆى له‌ 3 راپرسى چه‌ندايه‌تى و يه‌ك راپرسى چلۆنايه‌تى و توێژينه‌وه‌يه‌ك، دوو په‌يپه‌رى سياسه‌ته‌ گشتييه‌كاندا ده‌بينێته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ ئاماده‌ى به‌وه‌دا كه‌:

* لامەركەزیەت لەهەرێمى كوردستاندا نەكراوەتە پرۆژەو پرۆسە نييه‌، بە بەڵگەى ئەوەى هەتا ئێستا پلانێكى هەمەلایەنە بۆ جێبەجێكردنى هەنگاوەكانى لامەركەزیەت لەئارادا نییە، كە تێیدا رەهەندەكانى كارگێڕى و دارایى و سیاسیی لامەركەزیەت بەپێى پێداویستى یەكە كارگێڕییەكان رەچاوبكرێت.

* بەلامەركەزیكردن پرۆژەیەو سەرەتاو كۆتایى هەیەو لەو نێوەشدا بەناو پرۆسەى كەڵەكەبووندا دەڕوات لەرووى ئەزموندارى و چێوەى یاسایى

* بەلامەركەزیكردن دواى تەواوبوونى هەر قۆناغێك لەرووى كاتەوە، پێویستى بە هەڵسەنگاندنى سه‌راپاگير هەیە بە ئامانجى دەستنیشانكردنى خاڵە لاوازو بەهێزەكانى ئەوه‌ى كه‌ ئه‌نجامدراوه.

* بەلامەركەزیكردن بڕیارێكى ستراتیژى دەوێت، كە پشتئەستوور بێت بە پلانێكى هەمەلایەنەى ورد لەناوچەكانەوە بۆ ناوچەكان. .
* جێبەجێكردنى لامەركەزى كارگێڕى لەهەرێمى كوردستان و لە هەر ئەزموونێكى تردا، پشت بە بڕیارێك دەبەستێت، كە‌ بەر مەبناى ئەو پلانە هەمەلایەنە بێت كە ئەنجامدراوە، بۆئەوەى بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو سێ رەهەندەى لامەركەزى كارگێڕیدا دەكات

لەبەر رۆشنایى ئەو پێداویستیانەى كە پرۆژەى به‌ لامەركەزیكردن داواى دەكات، ئارام جەمال لەباسەكەیدا گەیشت بەو ئەنجامەى كە (هەرێمى كوردستان هێشتا لەقۆناغى بەر لەجێبەجێكردن و گواستنەوەدایە بەرەو لامەركەزیەت).

 شايانى باسه‌ دواتر زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆيى/ كۆلێژى ياساو راميارى بڕوانامه‌ى رێزلێنانى‌ به‌خشيه‌ هه‌ريه‌ك له‌ (د.فه‌لاح مسته‌فا، ئارام جه‌مال) وه‌ك دوو پێشكه‌شكارى سيميناره‌كه‌.

 

.


بۆ زانيارى زياتر كليك لێره‌ بكه‌




کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
جیهان لەبەردەم شەپۆلی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
30 / 10 / 2019
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy