پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى چه‌ندايه‌تى له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌ راگه‌ياندرا
8 / 1 / 2019

ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى چه‌ندايه‌تى له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌ راگه‌ياندرا

ئا: KIE

رۆژى 6-1-2019 له‌هۆڵى ئوتێل چوارچرا له‌هه‌ولێر، گروپى لامه‌ركه‌زى هه‌ولێر كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستى راگه‌ياندنى ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى چه‌ندايه‌تى كه‌ ئه‌ندامانى گروپه‌كه‌ له‌راپرسييه‌كدا به‌ سه‌رپه‌رشتى په‌يمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژانى (15 بۆ 30)ى نۆڤه‌مبه‌رى 2018 له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێردا ئه‌نجامياندا. 

 فۆرمى راپرسييه‌كه‌ 10 پرسيارى له‌خۆگرتبوو، كه‌ هه‌موويان په‌يوه‌نديداربوون به‌ پرسى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌و هه‌ر سێ ره‌هه‌ندى دارايى و كارگێڕى و سياسيى لامه‌ركه‌زيه‌تى رووماڵكردبوو. گروپى لامه‌ركه‌زى هه‌ولێر 1500 فۆرميان به‌سه‌ر پێنج قه‌زاى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێردا (چۆمان، سۆران، قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، شه‌قلاوه‌، كۆيه‌) دابه‌شكرد. 

راپۆرته‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هه‌مه‌كى و به‌شه‌كى شيته‌ڵكارى بۆ ئه‌نجامه‌كانى پرسياره‌كان كردبوو، هاوكات له‌راپۆرته‌كه‌دا ده‌ره‌نجامه‌كانى راپرسييه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ زۆرينه‌ى هاوڵاتيانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنى سيستمى لامه‌ركه‌زى كارگێڕى ده‌كه‌ن و خوازيارن هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى قه‌زاو ناحييه‌كانيش ئه‌نجامبدرێت و پشتگيرى له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆكى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانيان له‌پارێزگاو قه‌زاو ناحييه‌كاندا نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانيان بێت به‌ڵكو پێويسته‌ له‌كاتى ئه‌نجامگه‌ياندنى ئه‌ركى وه‌زيفيدا نيشته‌جێى ئه‌و شوێنه‌ش بێت، ئه‌مه‌و چه‌ندين ئه‌نجامى ترى هاوشێوه‌ له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌. 

جێگه‌ى وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه‌، له‌ماوه‌ى ساڵانى رابوردودا، په‌يمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن چه‌ندين به‌رهه‌مى جۆراوجۆرى له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌، له‌و نێوه‌شدا دوو راپرسى سه‌باره‌ت به‌ پرسى لامه‌ركه‌زى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانيش ئه‌نجامداوه‌و ئه‌نجامه‌كانى بۆ راى گشتى بڵاوكردۆته‌وه‌و چه‌ندين پانێل و سيمينارى بۆ گرتووه‌و دواتريش راپۆرته‌كانى خستۆته‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانى بڕيار له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستاندا به‌ ئامانجى به‌رچاوڕوونى و هاندانيان به‌ره‌و ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ياساو بڕيارو رێنماييه‌كانياندا كه‌ په‌يوه‌نديدارن به‌ پرسي لامه‌ركه‌زييه‌وه‌.

.


ده‌قى راپۆرته‌كه‌ لێره‌دا بخوێنه‌ره‌وه‌






کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy