پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
سيمينارێك له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو
12 / 1 / 2019

سيمينارێك له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زييه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

 ئا: KIE

رۆژى ٩-١-٢٠١٩ ، گروپى لامه‌ركه‌زى هه‌ولێر، له‌ژێر ناونيشانى (پرسى لامه‌ركه‌زى له‌هه‌رێمى كوردستاندا)، سيمينارێكى له‌هۆڵى کۆلێژی یاساو رامیاريی زانکۆی سەلاحەدین رێكخست، به‌ ميواندارى هه‌ريه‌ك له‌: 
- عه‌لی ره‌شید: سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر 
- ھه‌ڵمەت غه‌ریب: مامۆستای زانکۆ 
- ئارام جه‌مال: بەرێوەبەری پەیمانگه‌ی کوردی بۆ ھەلبژاردن. 
- سامان ره‌شاد : پێشكه‌شكارى سيمينارو ئه‌ندامى گروپى لامه‌ركه‌زى هه‌ولێر.
هه‌ريه‌ك له‌ميوانه‌كان باسێكيان له‌باره‌ى لامه‌ركه‌زى كارگێڕييه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا عه‌لى ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى هه‌ولێر له‌رووى پراكتيكه‌وه‌‌ باسێكى له‌باره‌ى ئه‌زموونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێره‌وه‌ پێشكه‌شكردو تێيدا ئه‌و رێگرى و ئاله‌نگارييه‌ دارايى و كارگێڕى و ياساييانه‌ى‌ خسته‌ڕوو  كه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابوردودا دووچاريان هاتوون. 
له‌ ته‌وه‌رێكى تردا هه‌ڵمه‌ت غه‌ريب مامۆستاى زانكۆ شيته‌ڵكاريى ياسايى بۆ ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان كردو تێيدا هه‌ندێك له‌پنته‌ مه‌ركه‌زييه‌كانى ئه‌و ياسايه‌ى خسته‌ڕوو. 
ته‌وه‌رى سێهه‌مى سيميناره‌كه‌ له‌لايه‌ن ئارام جه‌مال بەرێوەبەری پەیمانگه‌ی کوردی بۆ ھەلبژاردن خرايه‌ڕوو، كه‌ باسێك بوو به‌ ناونيشانى (به‌ پرۆژه‌كردنى لامه‌ركه‌زى له‌هه‌رێمى كوردستاندا)، ناوبراو له‌بابه‌ته‌كه‌يدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌پێى پلانێكى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى ستراتيژى ده‌ستى بۆ لامه‌ركه‌زى نه‌بردووه‌، به‌ڵكو بێ پلانييه‌كى گه‌وره‌ له‌م پرسه‌دا هه‌يه‌، له‌م چوارچێوه‌يه‌دا ئارام جه‌مال جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ لامه‌ركه‌زيه‌ت پێويسته‌ به‌ پرۆژه‌و بكرێت و به‌ پرۆسه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووندا تێبپه‌ڕێت، دياره‌ ئه‌مه‌ش پشتئه‌ستوور بێت به‌ پلانێك له‌ناوچه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات و له‌پێناو ناوچه‌كاندا بێت. جه‌مال باسى له‌ سێ ‌ره‌هه‌نده‌كه‌ى لامه‌ركه‌زيه‌تى كارگێڕى (ره‌هه‌ندى كارگێڕيى، ره‌هه‌ندى دارايى و ره‌هه‌ندى سياسى) كردو به‌ستيه‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت پلانه‌ ستراتيژييه‌كه‌ بڕيار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بدات كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ره‌هه‌نده‌ى لامه‌ركه‌زيه‌ت بكرێت، ئايا هه‌ر سێ ره‌هه‌نده‌كه‌ى لامه‌ركه‌زى پێكه‌وه‌ ئاوێته‌ى يه‌كتر بكه‌ين و له‌يه‌ك ماوه‌دا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێى ده‌كه‌ين، ياخود مامه‌ڵه‌يه‌كى هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ره‌هه‌نده‌ى لامه‌ركه‌زيه‌تدا ده‌كه‌ين و له‌هه‌ر قۆناغێكدا يه‌كێك له‌و سێ ره‌هه‌نده‌ جێبه‌جێده‌كه‌ين، يان جيا له‌مانه‌ هه‌ر ناوچه‌يه‌ك به‌ پێى پێويستى خۆى ره‌هه‌ندێك له‌ ره‌هه‌نده‌كان ته‌به‌ننا بكات.    
گروپى لامه‌ركه‌زى هه‌ولێر له‌ 10 ئه‌ندام پێكهاتووه‌و له‌لايه‌ن په‌يمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژادنه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و له‌ماوه‌ى رابوردودا چه‌ند چالاكييه‌كى له‌باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زى له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌جێگه‌ياندووه‌، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كى چه‌ندايه‌تى له‌ پێنج قه‌زاى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر (چۆمان، سۆران، شه‌قلاوه‌، قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر و كۆيه‌)، كه‌ تێيدا 1500 فۆرميان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى به‌سه‌ر هاوڵاتيانى چين و توێژو ره‌گه‌زه‌ جياوازه‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه‌.

.


ديمه‌نێك له‌چالاكييه‌كه‌ لێره‌دا ببينه‌




کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy