پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن سەردانی زانكۆی سلێمانی كۆلیجی یاسا دەكات.
30 / 1 / 2019

پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن سەردانی زانكۆی سلێمانی كۆلیجی یاسا دەكات.

رۆژی 3شەممە بەرواری 2019/1/29 ستافی لەپەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن كەپێكهاتبوو لە هەڵشۆ عەبدولفەتاح‌و كاروان كازم، ئەندامانی پەیمانگە، سەردانی بەشی یاسا لەزانكۆی سلێمانیان كردو لەلایەن د.دانا حەمە باقی سەرۆك بەشی یاسا لەكۆلیجی یاساو رامیاری پێشوازییان لێكرا.
لەسەرەتایی دیدارەكەدا ستافی رێكخراو سوپاسی بەشی یاسایان كرد، بۆ پێشوازییەكەو بەدەەمەوهاتنیان، پاشان ئامانجی سەردانەكەیان خستەڕوو ئەویش خۆی لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو دامەزراوەكە دەبینیەوە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا ئەوەخرایەڕوو دەكرێت پەیوەندی نێوان هەردوو دامەزراوەكە بەسیستەمماتێك بكرێت‌و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین كاری هاوبەش بەتایبەت لەپرسە یاساییەكان سازبكرێت.
دواتر سەرۆكی بەشی یاسا خۆشحاڵی خۆی  بۆ سەردانەكە دەربڕی‌و ئەوەشی راگەیاند زانكۆو كۆلیجی یاسا پێشوازی گەرم لەكاری رێكخراوەكان دەكات، بەتایبەت ئەوانەی دەتوانن سودی زیاتر بەخویندكاران‌و كۆلیجەكە بگەیەنن. 
لەهەمان كاتدا داوای لەپەیمانگە كرد، چالاكی هاوبەش‌و خولی تایبەت بەئاشناكردنی خویندكاران بەكاری رێكخراوەكان‌و خۆبەخشی ئەنجامبدەن.
لەكۆتاییدا بڕیاردرا لەداهاتوودا هەردوولا كاری پێكەوەیی زیاتر ئەنجامبدەن.
جێگەی ئاماژەیە پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن لەماوەی رابردوو پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان هەبووەو لەو چوارچێوەیەشدا چەندین چالاكی هاوبەشیان  ئەنجامداوە.
.



کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy