پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هه‌واڵ
كۆرسێكى ديكه‌ى راهێنان به‌ راهێنه‌ران TOT
16 / 9 / 2019

كۆرسێكى ديكه‌ى راهێنان به‌ راهێنه‌ران TOT

له‌ درێژه‌ى كۆرسى راهێنانه‌ به‌رده‌وامه‌كانيدا، په‌يمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن كۆرسى چواره‌مى راهێنان به‌ راهێنانى بۆ ژماره‌يه‌ك له‌ خوێندكارى زانكۆ ده‌ستپێكرد. 
له‌م كۆرسى راهێنانه‌دا به‌ شێوه‌يه‌كى پراكتيكى چه‌ندين ميتۆدى راهێنان و ئامرازه‌كانى به‌شداريپێكردن له‌ژينگه‌ راهێناندا به‌كارده‌هێنرێت به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى راهێنراوان له‌ رێگه‌ى فێربوونى ته‌كنيك و ئامرازه‌كانى راهێنانه‌وه‌ بابه‌ته‌كانيان به‌ شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر بگه‌يه‌نن. 
له‌ سه‌ره‌كيترين ئه‌و چه‌مك و بابه‌تانه‌ى له‌ كۆرسه‌كانى راهێناندا پێشكه‌شده‌كرێن بريتين له‌: 
 - ئامرازەكانی روونكردنەوە لە راهێناندا
- ئامادەكاری و پلانی راهێنەر بۆ راهێنان
 - كاركردن لەسەر ناوچە جیاوازەكان شكاندنی بەستەڵەك (Ice Breaking)
 - خۆناساندن‌و یەكتر ناسین (Introduction)
- گەڵاڵەكردنی رێساكانی رەفتاركردن  
 - ته‌كنيكى پێداچوونەوە (Feedback)
- چەمكی پەیوەندیگرتن له‌ ژينگه‌ى راهێناندا (Communication) 
- رەگەزەكانی پەیوەندیگرتن 
- مۆدێلەكانی پەیوەندیگرتن 
- جۆرەكانی دانیشتن‌و كۆبوونەوەكان
- شێوازەكانی راهێنان
 - دەبێت راهێنەر چۆن بێت؟
- تەكنیكەكانی راهێنەر لە راهێناندا
- هەڵسەنگاندن بۆ راهێنانەكە
پێويسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بدرێت كه‌ چه‌ندين جووڵه‌و گه‌مه‌و يارى له‌ كاتى راهێنانه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێت به‌ ئامانجى زيادكردنى شاره‌زايى له‌سه‌ر بابه‌تێك يان بۆ شكاندنى به‌سته‌ڵه‌كى شه‌رم و ترسى راهێنراوان و دروستكردنى كه‌شێكى ئارام و ئازاد. 
ئه‌م كۆرسى راهێنانه‌ له‌لايه‌ن راهێنه‌ر ئارام جه‌مال  ئه‌نجامده‌درێت و به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌پێناو په‌ره‌دان به‌ تواناكانى گه‌نجان و دروستكردنى بڕواو متمانه‌به‌خۆبوون له‌ پێشكه‌شكردنى هه‌ر بابه‌تێك كه‌ راهێنراوان له‌ داهاتوودا بيانه‌وێت به‌شێوه‌ى راهێنان بيخه‌نه‌ڕوو.   

(له‌خواره‌وه‌ سه‌يرى چه‌ند ديمه‌نێكى كۆرسى راهێنانه‌كه‌ بكه‌)
.


بۆ بينينى ديمه‌نێكى ڤيديۆيى له‌ راهێنانه‌كه‌، كليك لێره‌ بكه‌









کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
جیهان لەبەردەم شەپۆلی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
30 / 10 / 2019
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy