پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
پرۆژەوچالاکی
له‌پێناو په‌سه‌ندكردنی‌ یاسایه‌كی‌ مۆدێرن و هاوچه‌رخ بۆ پارتی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا
4 / 10 / 2009

له‌پێناو په‌سه‌ندكردنی‌ یاسایه‌كی‌ مۆدێرن و هاوچه‌رخ بۆ پارتی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ (7-2-2013) له‌كاژێر 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌ئوتێل مه‌م و زین له‌سلێمانی‌، لیژنه‌ی‌ راوێژكاری‌ یاسایی‌ په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن KIE،  سیمینارێكی‌ بۆ "پرۆژه‌ یاسای‌ 

پارته‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا" سازكرد كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران‌و مامۆستای‌ زانكۆو ئه‌كادیمیست‌و رۆشنبیران‌و نوێنه‌ری‌ پارته‌ سیاسییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ 

به‌شدارییان له‌سیمیناره‌كه‌دا كردو راو سه‌رنجی‌ خۆیان له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌یاسای‌ ناوبراوه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌.
"پرۆژه‌ یاسای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا" له‌لایه‌ن راوێژكاری‌ یاسایی‌ په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن KIE ه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ به‌ئامانجی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ بۆ پارته‌ 

سیاسییه‌كان كه‌ ماوه‌ی‌ بیست ساڵه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كار به‌ یاسای‌ ژماره‌ (17)ی‌ ساڵی‌ 1993 یاسای‌ حزبه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق ده‌كرێت.
ئه‌م سیمیناره‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ده‌رگایه‌كه‌ بۆ خستنه‌ڕوی‌ "پرۆژه‌ یاسای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا" كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ راوێژكاری‌ یاسایی‌ په‌یمانگه‌ی‌ كوردی‌ بۆ 

هه‌ڵبژاردن كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئه‌م سیمیناره‌ بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ ناوبراو له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ شاره‌زاو په‌یوه‌ندیدار به‌م بواره‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ بیروبۆچوونیان‌و 

ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌یاساكه‌. له‌درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا ئارام جه‌مال وتی‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ پارتی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌و راستییه‌ سه‌لمێندراوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌ كه‌ ئێمه‌ ناتوانین 

ببینه‌ خاوه‌نی‌ حكومه‌تێكی‌ به‌رپرسیارو شه‌فاف‌و دیموكراسی‌ هه‌تاكو پارتی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا دیموكراتیزه‌ نه‌كرێته‌وه‌ كه‌دیاره‌ بوونی‌ یاسایه‌كی‌ مۆدێرن‌و هاوچه‌رخ ده‌توانێت رۆڵێكی‌ گرنگ له‌م 

پێناوه‌دا بنێت.  
 
بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ ده‌قی‌ پرۆژه‌یاسای‌ پارتی‌ سیاسی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

.


http://www.kie-ngo.org/newdesign/Hawpichekan/hs.pdf

کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy