پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
مافی مرۆڤ
جیاوازی نێوان پێش‌و پاش 30/4
28 / 10 / 2014

جیاوازی نێوان پێش‌و پاش 30/4

كاروان كازم محمد
ئەندامی لیژنەی راوێژكاری پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE

بنیادنانی سیستمی دیموكراسی بەشێوە تەندروستەكەی لە سەردەمی ئێستادا خاڵی سەرەتا‌و بنەڕەتی لەوەوە دەستپێدەكات‌و سەرچاوەدەگرێت، كە ئەنجامدان‌و بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن جیاوازی دروست بكات لەنێوان دۆخی پێش‌و پاش بەڕێوەچونی ئەو پرۆسەیە ئەگەر گۆڕانكارییەكە بچوكیش بێت، بێگومان بەرەو باشتر نەك بەرە‌و خراپتر،كەچی بەداخەوە ئەوەی لەهەرێمی كوردستان دەبینرێت خەریكە دۆخەكە بەرەو ئاقارێك دەبرێت دۆخی پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكان لەدۆخی دوای ئەو پرۆسەیە باشتر‌و ئارامترە. 
ئێمە لێرەدا بەكورتی جیاوازی لەچەند روویەكەوە دەكەین لەنێوان دۆخی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەڕووی پێكهێنانی ئیدارە خۆجێییەكانەوە‌و كار‌و ئەدای ئەم دامەزراوانە لەپێش‌و دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزا‌و ناحیەكانی هەرێمەوە داخۆ چ گۆڕانكارییەك ڕووی داوە لەماوەی نزیكەی ئەم شەش مانگەدا:
لەڕووی یاساییەوە:
یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 كە تایبەتە بە كاری ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزا‌و ناحییەكانی هەرێمی كوردستان‌و پارێزگار‌و دەسەڵاتە خۆجێییەكان پێش 30/4 بە دەقێكی تەعجیزی‌و بێ بنەما لەناو یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2009ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا‌و قەزا‌و ناحیەكانی هەرێمی كوردستان لەكار وەستێنرابوو تا بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكان، بەڵام پاش 30/4 ئیدی ماوەی نیفاز‌و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە 3 دەستیپێكرد.
لەڕووی سیاسیەوە:
پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە 30/4 لە ئیدارە خۆجێییەكاندا بە دەسەڵاتی تەنفیزی‌و ئیداری‌و نیابیشەوە ئەم ئیدارە خۆجێییانە لە هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمدا بەسەر دوو ڕەنگدا دابەشببون‌و لە ساڵی نەوەد‌و یەكەوە هەتا كۆتای مانگی چوار دۆخێكی چەق بەستویی سیاسی لەم نێوەندە گرنگانەدا هەبوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگای هەولێر‌و دهۆك‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لە پارێزگای سلێمانی دەسەڵات‌و ئەنجومەنی خۆجێیان بەدەستەوە بوو بێ ركابەرێكی سیاسی بەهێز‌و دوور لە هەستكردن بەبونی جیاوازی سیاسی، بەڵام دوای 30/4 ئەمە وەك پێشوو نەما لەهەردوو پارێزگای هەولێر‌و دهۆك بزوتنەوەی گۆڕان‌و لایەنە ئیسلامیەكان بونی خۆیان سەلماند ئەگەر چی ڕێژەی كورسیەكانیشیان هاوشێوەی پارتی دیموكراتی كوردستان نەبوو لەپارێزگای سلێمانیش كە چەقی ململانێی سیاسیە بزوتنەوەی گۆڕان توانی لەهەڵبژاردنی 30/4 دوانزە كورسی ئەنجومەنی ئەم پارێزگایە بباتەوە‌و بۆ یەكەمینجار لەدوای ڕاپەرینەكە یەكێتی نیشتمانی بووە هێزی دووەم‌و تەرازوی هێز ئاوەژوو بۆوە.

لەڕووی واقعی كارەوە:
دەتوانرێت بوترێت كە لەڕووی كردارەكیەوە لەهەرێمی كوردستان پێش 30/4 كە باس لە دەسەڵاتی خۆجێیەتی‌و لامەركەزی دەكرا ئەوەی زهنیەتی تاكی هەرێم بۆی دەچوو تەنها پارێزگار‌و لایەنە تەنفیزیەكەی پارێزگا بوو، چونكە ڕووەكەی تری پارێزگا‌و دەسەڵاتی خۆجێی كە خۆی لە ئەنجومەنی پارێزگادا دەبینیەوە نابوتكرابوو و خۆی لە ئەنجومەنێكی نیمچەڕۆحدا دەبینیەوە كەواتە سەرجەم چاكە‌و خاڵەباشەكان ببون بەپشكی پترێزگا‌و لایەنە تەنفیزیەكە كە خودی پارێزگا بوو، بەڵام دوای 30/4 ئەگەر چی ویسترا شانبەشانی باڵی پارێزگار‌و لایەنی تەنفیزی پارێزگا باڵی دووەمییش كارا بكرێت كە ئەنجومەنی پارێزگایە ئاكامەكەی پێچەوانە كەوتەوە‌و قەیرانی دارایی پرۆژەكانی پارێزگاری پەكخستووە‌و لە پارێزگای سلێمانیش پۆستی پارێزگار لەدەستی دەستاودەستی پێنەكراوە‌و ئەنجومەنەكەش هێشتا بێ كار ماوەتەوە‌و لەشوێن هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەن‌و پارێزگاری نوێدا وێڵە.
لەڕووی كاڵكردنەوەی مەركەزیەتەوە:
پێدان‌و پەخشانكردنەوەی دەسەڵاتە ئیداری‌و خۆجێییەكان لەهەرێمی كوردستان پێش 30/4 وەك پێویست نەبوون‌و هەمیشە دەسەڵاتی كۆتایی‌و یەكلاكەرەوە پەیوەست بە پارێزگاكانەوە لای ئەنجومەنی وەزیران‌و خودی وەزیرەكان بوون گەر پارێزگاش شتێكی بۆ ناوچەكەی خۆی كردبێت یان زۆر بچوك بووە یان گەر گرنگ‌و جێگەی باس بوبێت پێویستی بەڕەزامەندی سەرو خۆی هەبووە كە وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و دارایی بوون، لەدوای 30/4 تا ئێستا هەس بەوەناكرێت ئەو دۆخەی پێشوو بەرەو باش وەرگەڕابێت ئێستا نەك دەسەڵاتە لامەركەزییەكان تەنانەت خودی ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتەكانیش ناتوانن وەك پێشوو لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە هیچی ئەوتۆ بكەن بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە.
لەكۆی ئەم باسەدا گەشتینە ئەو بڕوایەی بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكانی 30/4ی 2014 نەبوەتە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانكاری ڕیشەی لە دامەزراوە لامەركەزیەكانی هەرێمی كوردستاندا‌و لە ئاست لایەنی كەمی تموحی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا بێت‌و جۆخە سیاسی‌و ئابوریەكەی ئەمڕۆی هەرێم كارێكی وایكردووە باسكردن‌و شلەقاندنی ئەم بابەتە دەماودەم دوابخرێت‌و ئاسۆی دەركەوتنی لامەركەزیت‌و ناسێنتراڵی لێڵ‌و لێڵتربێت‌و خۆری خۆبەڕێوەبەری ناوچەیی بەمزوانە هەڵنەیەت.

.



کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
جیهان لەبەردەم شەپۆلی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
30 / 10 / 2019
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy