پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017

لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی

من لەشفرۆشم.. باشم لەبیرە كە سی ساڵا پێش ئێستاو لەتەمەنی دە ساڵاندا بووم، كە جەستەم بە لەشفرۆشخانەیەك فرۆشرا، لەوێدا گوێم لەسەربازێكی سەرخۆشی رووت‌و قووت بوو كە دەیگوت "شەڕ كۆتایی هاتووەو بەمزوانە پەرلەمانێكی ئازاد بۆ هاوڵاتیان پێكدێت". 
ئەو رۆژەی كە دیموكراسیخوازەكان دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت من لەشفرۆش بووم، چەند ساڵێك دوای ئەوە پەرلەمان كەوتە دەست سۆشیال دیموكراتەكان‌و هاوڵاتیان لەخۆشیدا هەڵدەپەڕین‌و سەمایان دەكردو من هەر لەشفرۆش بووم، دوای ئەوەی دەسەڵات كەوتە دەست فاشیستەكان هاوڵاتیان دەیانگوت قۆناغێكی مەترسیدار بەڕێوەیە، ئەوكاتەش من هەر لەشفرۆشێك بووم. 
دوای بەرپابوونی شۆڕشێكی تر، لەپیرە شۆڕشگێڕێكی گیانفیدای رووت، كە لەباوەشمدا قرقێنەی دەدا، ئەوەم بیست كە هەموو فاشیستەكانیان لەسێدارە داوە، بەڵام من قسەكانیم بەهەند وەرنەگرت چونكە من ئەوكاتەش لە لەشفرۆشێك زیاتر نەبووم. 
دواتر ریفۆرمخوازەكان دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرت‌و لەشفرۆشخانەكەیان داخستین، من‌و چەند لەشفرۆشێكی تری هاوپیشەم بیستمان، كە هەر ئەو رۆژە سەربازانێك بەبڕیارێكی فەرمی دەرگای حەوتسەد لەشفرۆشخانەیان لەشاردا داخستووە ! بەڵام ئەوكاتەش تێگەیشتمەوە لەوەی كە من هەر لەشفرۆشم، تا ئەوەی رۆژێك لە لەشفرۆشێكی هاوپیشەم بیست كە كۆماریخوازان جارێكی تر دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووەو بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە لەمڕۆ  بەدواوە هاوڵاتیان خۆیان وڵات بەڕێوە دەبەن. 
ئەمڕۆ لەتەمەنی چل ساڵیدام‌و سەركەوتن‌و دۆڕاندنی سیاسی گروپە جیاوازەكانی وڵاتم بینیوە، بەڵام من هەر لەشفرۆشم، كەچی خەڵكانێك بەپاكەتێكی گەورەی ئاڵا‌و واڵاوە هاتوونەتە نێو ماڵەكەم‌و داوام لێدەكەن بەشداری لەداڕشتنی چارەنوسی سیاسی وڵاتەكەمدا بكەم‌و خۆم بۆ هەڵبژاردن كاندید بكەم، ئەوانە پێكەنیناویترین كەسانێك بوون كە من دوای چل ساڵ لەتەمەنم بینیبێتم، چونكە لەهەموو بارێكدا من وێڕای ئەوەی لەشفرۆشم كەچی هێشتا ئەوان داوای ئەوەم لێدەكەن كە من بڵێم "پێمخۆشە لەژێر سایەی سیستمێكی سیاسیدا لەشفرۆش بم".


نوسینی: كۆرد پاوەر جێڤازە
وەرگێڕانی لەفارسییەوە: بەهار محمد

.


کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
لەشفرۆشێك‌و سیستمی سیاسی
21 / 6 / 2017
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy