پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
پڕۆژه‌ و چالاکی بڵاوکراوه‌کان وێنه‌ و ڤیدیۆ دارایی به‌خشه‌ره‌کان لینک
هەڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018
3 / 11 / 2018

هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018

ئارام جەمال:
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن 

دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵا بەسەر هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 دەچنەوە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی بەشێك لەئەندامانی كۆنگرێس و ژمارەیەك لەحاكمی ویلایەت و بەرپرسی خۆجێی هەرێمەكان. 
هەڵبژاردنی نیوەڕێ، ئەو هەڵبژاردنە گشتییە راستەوخۆیەیە كە لەنیوەی تەمەنی ویلایەتی هەر سەرۆكێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، كە چوار ساڵە، ئەنجامدەدرێت، بە ئامانجی ئەوەی جارێكی تر دەرفەت بدرێتەوە بە دەنگدەرانی ئەمریكایی بە راستی‌و دروستی بڕیاری خۆیاندا بچنەوە لەهەڵبژاردنی ئەو سەرۆكەی دوو ساڵ لەوەو پێش، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ، لەرێگەی (هاوەڵانی هەڵبژاردن – Electoral College)ەوە هەڵیانبژاردووە.   
كۆنگرێسی ئەمریكا لەدوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیران پێكدێت و لەم هەڵبژاردنەدا هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە ژمارەیان 435 ئەندامە، هەڵدەبژێردرێن، بەڵام لەكۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنی پیران تەنها 35 ئەندامی هەڵدەبژێردرێن، كە دەكاتە رێژەی سێیەكی. كەواتە لەكۆی 535 ئەندامی كۆنگرێس، هەڵبژاردن بۆ 470 ئەندامیان ئەنجامدەدرێت، كە رێژەكەی دەكاتە (87,8%). لەپاڵا ئەمەدا هەڵبژاردن بۆ حاكمی 36 ویلایەت و بەرپرسی خۆجێی 3 هەرێمیش ئەنجامدەدرێت.  


.


بۆ زانیاری زیاتر كليكى سه‌ر ئەم لينكه‌ بكە:

کۆمێنته‌کان
په‌یام ناو:
 
ئیمه‌یل:
 
په‌یام:

 
بواری کار
هه‌ڵبژاردن
هەڵبژاردنی نیوەڕێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 2018:
3 / 11 / 2018
چیمان لەهەڵبژاردن دەوێت؟! :
3 / 11 / 2018
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا: دەرفەتێك بۆ دیموكراسی‌و گەشاندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیەك:
3 / 11 / 2018
مافی مرۆڤ
جیهان لەبەردەم شەپۆلی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ.
30 / 10 / 2019
یاساو پرۆژە یاساکان
چۆن پرۆژەی دەستور هەمووار دەكرێتەوە؟
5 / 1 / 2015
به‌شداری سیاسی
درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كودەتایە یاخود پێداویستی قۆناغەكەیە؟
1 / 11 / 2017
ریفراندۆم لەنێوان مەرسومەكەی بارزانی‌و پەرلەمانی كوردستاندا
21 / 6 / 2017
دوحیزبی تر بۆ هەریمی کوردوستان پێویستە
31 / 3 / 2016
Kurdish Institute for Elections KIE
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q.,
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
info@kie-ngo.org , aram.jamal@kie-ngo.org
+964 0770 1573210
+964 53 3187111
Kurdish Institute for Elections copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure Information Technology & Consultancy